گروپی دەنگی نیشتیمان بایکۆتکردنی کاڵای تورکی-یان ڕاگەیاند
گروپی دەنگی نیشتیمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بایکۆتکردنی کاڵای تورکی-یان ڕاگەیاند.
گروپەکە کە لە کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس و هونەرمەند و مامۆستای ئاینی و کەسایەتی سیاسی پێکهاتوون ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بایکۆتکردنی کاڵای تورکی-یان ڕاگەیاند.
هەر لە کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانیەکەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد بایکۆتکردنی کاڵای تورکی کە لە ناوەندە میدیایی و جیهانییەکاندا باس دەکرێت کاریگەریەکانی دەرکەوتووە.
داواش لە بازرگانان و هاوڵاتیان دەکەن بەدەم ئەو داوایەوە بچن و هەموو جۆرە مامەڵەیەک بە کاڵای تورکی ڕاگرن.
PM:06:02:24/10/2019