گیانلەدەستدانی خۆپیشاندەرێک لەبەغداد راگەیەندرا



ئاژانسەکانى هەواڵى ناوخۆى عێراق و جیهان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ هەینی لە نزیک پردی کۆماری لە شاری بەغداد خۆپیشاندەرێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.


لەدرەنگانێکى شەوى رابردووەوە سەدان هاووڵاتى لە گۆڕەپانى تەحریر لە شارى بەغدا کۆبوونەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندانێکى بەرفراوان.


لەئێستاشدا خۆپیشاندەرانى عێراق لەبەردەم دەروازەى باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق لە ناوچەى سەوز کۆبوونەتەوە و هەوڵى چوونە ژوورەوە بۆ ناو پەرلەمان دەدەن و داوای دەستلەکارکێشانەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش رێگرییان لێدەکەن.




AM:11:06:25/10/2019