بنەماڵەی قازی قازی محەمەد پەیامێک ئاراستەی گەلی کورد دەکەن



عەلی پێشەوا قازی محەمەد کوری قازی محەمەد، یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان سەبارەت بە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی گەلی کورد دەکات و داوا دەکەن " خەڵکی سێ پارچەکەی تری کوردستان هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستان بکەن".



هەروەها لە بەشێکی تری پەیامەکەی هاتووە: کورد لە هەرجێک بێ دەوڵەتی تورک لە دژی ڕادەوەستن دەوڵەتی کوردی تێک دەشکێن، خەڵکی باکور  و ڕۆژئاوای کوردستانیش نێشانیاندا لە بەرخۆدانیاندا لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا قەت ناهێڵن ئەو دەوڵەتە بەئامانج و ئاواتی خۆیان بگەن.




ئەمەش تەواوی پەیامەکە وەک خۆی... 


خەڵکی بە شەرەفی کوردستان


من داواکارام  هەریەک لە بەشەکانی تری کوردستان تێبکۆشن بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان  هەستنە سەرپی و یارمەتی خەڵکی ڕؤژئاوای کوردستان بدەن،  وەکو خەڵکی ڕۆژهەڵات کە مەردانە لە پشت باشوری کوردستان ڕاوەستان وە دەوڵەتی عیراقیان وادار کرد، بە قوەتی خۆیان پشتیوانیان لە باشوری کوردستان کرد بەو پشتگیرەیە دووژمنان و نەیاران نەیانتوانی پێش لە گەلی باشور بگرن، ئەوە لەکاتێکدابوو کە سەدام حوسێن وەحشیانە هێڕشی دەبردە سەر خەڵکی باشوری کوردستان.


خەڵکی هەموو دوونیا بوون بە یارمەتی دەری گەلی خۆیان دەبێت دەرسیان لێ وەربگرین، ئومێدم هەیە کە خەڵکی هەرسێ پارچەی تری کوردستان یارمەتی بدەن بە  ڕۆژئاوا و دلسۆزانە پشتگیریان لێبکەن، حکومەتی تورکیا زۆری هەوڵیدا بەرخودانی گەلی کورد تێک بشکێنی بەڵام خۆشبەختانە نەیتوانی سەرکەوتوو بێت، دیسان شاید بووین کە زۆرەبەی میلەتان جیهان دژی حکومەتی داگیرکەری تورکیا بریاریانداو دەبینین کە کورد بە هێوای خودا سەردەکەوێت، داگیرکەران قەت بە ئاواتی خۆیان ناگەن.


دەبینین کورد لە هەرجێک بێ دەوڵەتی تورک لە دژی ڕادەوەستن دەوڵەتی کوردی تێک دەشکێن، خەڵکی باکور ڕۆژئاوای کوردستان نێشانیاندا لە بەرخۆدانیاندا لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا قەت ناهێڵن ئەو دەوڵەتە بەئامانج و ئاواتی خۆیان بگەن.


عەلی پێشەوا قازی محەمەد


٢٥-١٠-٢٠١٩



PM:03:16:26/10/2019