ئیلهام ئەحمەد: دەبوو ئەمریکا وابەستەی بەڵێنەکانی بوایە



ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات "مەسەدە" ڕایگەیاند" دەستبەرداربوونی ترەمپ لە کوردەکان ناونانێم ناپاکی، دەڵێم دەبوو ئەمریکا بەڵێنەکانی بەجێ بهێنایە".



ئیلهام ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو: ئەمریکیەکان هەمیشە جەخت لەوەدەکەنەوە کە فشاری سیاسی بەکاردەهێنن لە دژی ئەسەد، لە داهاتوودا حکومەتی روسیا پێدەچێت هەوڵی نێوەندگیری بۆ دانوستانی نێوان خۆسەری رۆژئاوا و حکومەتی ئەسەد بدات.



سەرۆکی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات "مەسەدە" ئاماژەی بەوەشکرد" تا ئێستا قسەم لەگەڵ ترەمپ نەکردووە، ئەگەر دەرفەتی ئەوەی بۆ هەڵبکەوێت کە قسەی لەگەڵدا بکات ئەوا پێیناڵێت کە ناپاکی بەرامبەر کورد کردووە، بەڵکو دەبوو لەسەر بەڵێنەکانی خۆی بمایاتەوە".



رێکەوتی ٢٣ی ئەم مانگە، ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات(مەسەدە)، سەبارەت بە لەشکرکێشیەکانی تورکیا و پیشێلکاریەکانی تورکیا لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو  لە کۆنگرێسی ئەمریکا وتەیەکی پێشکەش کرد. 












PM:06:34:26/10/2019