" خاوەنی برنجی مەحمود پشتگیری لە کۆمەڵکوژی کوردانی ڕۆژاڤا دەکات"

دکتۆر شێرکۆ کرمانج رایدەگەیەنێت خاوەنی برنجی مەحمود پشتگیری لە کۆمەڵکژی کوردانی رۆژئاوا دەکات.

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، رۆشنبیر و مامۆستای زانکۆ، د. شێرکۆ کرمانج نووسیوویەتی "هەر دینارێکی کە دەیدەن بە کاڵاکانی دەوڵەتی تیرۆر، گولەیەکی پێدەکڕێت‌و دەوەنرێت بە سینگی مناڵێکی کوردی شیرخۆر".

کرمانج دەشڵێت " مەعسوم ئاڵتوون كایا، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی ئاڵتون کایا، کە خاوەندارێتی کۆمپانیای ئاڵتوونسا (کە برنجی مەحمودو چای مەحمود دەفرۆشن) بە ئاشکرا پشتگیری خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی "كانی ڕق"ی سوپای دەوڵەتی تیرۆر بۆ سەر ڕۆژاڤا ڕاگەیاندوە".

لە کۆتایی پۆستەکەیدا شێرکۆ کرمانج دەڵێت "لەبەرابەردا کوردستانیان دەبێت بەردەوام بن لەسەر بایکۆتی تەواوی کاڵاکانی تورکیا، چونکە پارەکە نەک هەر دەچێتە گیرفانی سەرمایەدارە تورکەکان، بەڵکو ئەوان ڕاستەوخۆ پشتیوانی لە کۆمەڵکوژی کوردانی ڕۆژاڤاش دەکەن."

 


PM:08:50:26/10/2019