پەرلەمانتارانی حیزبی شیوعی عێراق لە پەرلەمان دەکشێنەوە

حیز بی شیوعی عێراق کە خاوەنی دوو پەرلەمانتارە لە پەرلەمانی عێراق بڕیاری کشانەوەی ئەندامەکانی لەپەرلەمان دەرکردو، ئەو حیزبە رایگەیاندووە" دەچنە پاڵ خۆپیشاندەران".

 

لە بەیانێکدا رائد فەهمی سکرتێری حیزبی شیوعی عێراق و پەرلەمانتار لەگەڵ هەیفا ئەمین پەرلەمانتار، دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق راگەیاندو بڕیاریان دا بچنە پاڵ خەڵکی خۆپیشاندەرەوە.

 

حیزبی شیوعی کە دوو پەرلەمانتاری هەیە لە پەرلەمانی عێراق لە نێو هاوپەیمانێتی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدربوون.

 



PM:08:38:27/10/2019