لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە قامیشلۆ خۆپیشاندانی هاوڵاتیان دەستیپێکرد

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامیشلۆ دەستی پێکرد، هاوکات خۆپیشاندەران داوای پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد.

 

٩ی تشرینی یه‌که‌مى ٢٠١٩وه‌ سوپاى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنى بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان ده‌ست پێکردووه‌ و تائێستاش به‌رده‌وامه‌، که‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ ٣٠٠ هەزار که‌س ئاواره‌ بوون. 

 

 



PM:01:43:28/10/2019