پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بۆ تاوتوێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران کۆبووە و بڕیاریدا ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەڵبوەشێنێتەوە و دەستوری عێراقیش هەمواردەکرێتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و بە ئامادەبونی 222 پەرلەمانتار بەڕێوەدەچێت و لە قۆناغی یەکەمی کۆبونەوەکەدا چەند بڕیارێکیان دەرکرد.
پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو ئیمتیازاتەکانی ھەریەک لە ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، ئەندامانی پەرلەمان، بەرپرسە باڵاکانی عێراق، ڕاویژکار و وەکیل وەزیرەکان، بەڕێوبەرە گشتیەکان، دەسەڵاتی دادوەری، دەستەی نەزاھە، دەستە سەربەخۆکان، دادگای باڵا و پاریزگارەکان.
هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە میدیا عەرەبیەکانی رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، بڕیاردرا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌موار بكاته‌وه و له‌ماوه‌ی چوار مانگدا راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی بكاته‌وه.
ئەوە لە کاتێکداتە لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە خۆپیشاندەرانی 11 پارێزگای عێراق لەسەر شەقامن و بەهۆی روبەروبونەوەکانیش لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان تاکو ئێستا 74 کەس کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش بریندارن.