سەرۆكی ھەرێم دژایەتی بۆ هەموارکردنەوەی دەستور ڕاگەیاند

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت دژی هەر هەمووارکردنەوەیەکی دەستوورین لە عێراقدا، کە لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی و فیدراڵی یەکنەگرێتەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی وتارێكیدا لە شەشەمین كۆنگرەی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان لە ھەولێر رایگەیاند "دەستووری عێراقی بە بەراورد بە دەستووری وڵاتانی ناوچەکە پێشکەوتووە، بەڵام بەهۆی جێبەجێنەکردنی بەندەکانی عێراقی رووبەڕووی کێشە و گرفت کردووەتەوە".

 

وتیشی "دژی هەر هەمووارکردنەوەیەکی دەستوورین کە لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی و فیدراڵی یەکنەگرێتەوە و دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان بێت".

 

دەڵێت "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی رێکارەکانی حکوومەتی عێراقە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دەکات".



PM:12:49:31/10/2019