بەڤیدیۆ.. ساز ئاسۆ دوای دابڕانێکی زۆر لە شاشەکان دووبارە دەگەڕێتەوە


کچە ناسراوی شاری سلێمانی ساز ئاسۆ، کە پێشتر کاری ڕیکلام و پێشکەشکاری چەند بەرنامەیەکی کردووە، لەدوای دابڕانێکی زۆر لە شاشەکان دووبارە دەگەڕێتەوە سەر شاشەکانی تەلەڤزیۆن و ئەم ئێوارەیە یەکەم بەرنامەی خۆی پێشکەش دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ساز ئاسۆ، لەواڵی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" ڕایگەیاند" ئەم ئێوارەیە کاتژمێر شەش و سی خولەک پڕۆگرامی "ڕاز و ساز" لە دەزگایی میدیایی کوردماکس پێشکەشدەکرێت".


خانمە پێشکەشکاری کورد ساز ئاسۆ، لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، بەشی بزنسی زانکۆی ئەمریکی تەواو کردووە، لە چەند دەزگایەکی جیاوازی ڕاگەیاندن کاری کردووە، یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی "ئێن ئاڕتی دوو"، هەروەها چەند ساڵێکە لە هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن کار ناکات، تەنیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا پەیام و وێنەکانی بڵاودەکاتەوە. 
 


PM:02:45:03/11/2019