عوسمان دیمبلی توشی پێکان بووەوە


جارێکی تر عوسمان دیمبلی فرەنسی و یاریزانی  یانەی بەرشەلۆنە توشی پێکان دەبێت و بە قسەی راگەیاندنەکانی ئیسپانیا لەوانەیە نەتوانێت ئامادەی یاری سلاڤیا براگی چیکی لە رۆژی سێشەممە ببێت.

رادیۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردووەتەوە، لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەی بەرشەلۆنە دیمبلی توشی پێکان بووەو  نەیتوانیوە راهێنانەکان ئاساییەکان لەگەڵ هاوڕێکانی تەواو بکات.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە ئەو یاریزانە نزیکە تا بۆ یاریەکەی سلاڤیا براگ دووربخرێتەوەو ناوی لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکان نەبێت.


PM:09:18:04/11/2019