بەوێنە.. بێژەرێکی دیاری کەناڵی ڕووداو بۆیەکەم جار لەگەڵ باوکی دەردەکەوێت

ڕۆژان عەبدولڕەحمان، بێژەری هەواڵە وەرزشییەكان لەکەناڵی ڕووداو وێنەیەکی خۆی و باوکی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە. 

 

ڕۆژان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەی "ئینستاگرام" وێنەیەکی خۆی و باوکی بڵاوکردەوە هاوکات ڕۆژان لە پۆستێکیدا بۆ باوکی نوسیووە و دەڵێت"  باوکە ئیدی ئەوە بوو بە سالێک ئیدی ئەم دوورییە بەس نەبوو ، باوکە تینوم خراپ تینوم بۆ ئاو نا بەلکو بۆ دەنگی تۆ باوکە گیان....باوکە پار ئەم وەختە لەگەڵم بوویت ھێشتا گوێم لە ھەناسەت بوو پار رێک لەم وەختە پێکەوە دانیشتبووین قسەمان ئەکرد نەمزانی ئەوە ئیدی دوا دانیشتن و دوا قسەمان ئەبێت پێکەوە ,,
باوکم ئازیزم ھێندەی ئەوو دووررییەی ئاسمان و زەوی کە لەبینمان ھەیە بیرتەکەم".

 

ڕۆژان ساڵی ١٩٨٩ لەسلێمانی لەدایك بووە و دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەكنیكییەوە و لە سەرەتای كردنەوەی ڕووداوەوە وەك بێژەری هەواڵە وەرزشییەكان دەركەوتووە. 

 
 
 


AM:11:59:05/11/2019