کەسوکاری ژەنەراڵی پایز ئاگادارینامەیەک بڵاودەکەنەوە

کەسوکاری شاعیری ناسراو" محەمەد عومەر " ناسراو بە" ژەنەراڵی پایز " بۆ چلەی شاعیر داوا لە نوسەران و شاعیران دەکەن یارمەتیان بدەن.

دەقی ئاگادارینامەكە:

ئاگادارییەك لە خانەوادەی «ژەنەراڵی پاییز»ـەوە

هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە خانەوادەكەمان خەریكی ئامادەكارییە بۆ سازكردنی چلەی شاعیری كۆچكردوو محەممەد عومەر عوسمان، تاكە مەراسیمی چلەی شاعیر ئەوەیە كە ئێمە ئێستا ئامادەكاریی بۆ دەكەین و هەر بەڕێزێك خۆی بە دڵسۆزی شاعیر دەزانێت؛ بانگهێشت دەكەین بۆ هاریكارییمان لەم مەراسیمەدا.
هەروەها هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە مامەڵەكردن بە بەرهەم و میراتی ژەنەراڵی پاییز-ەوە بە تەنیا مافی ئێمەیە، بە تایبەتیی تاقە دیوانەكەی «لە غوربەتا»، كە هەوڵ دەدەین لە ئاییندەدا بە شێواز و چاپێكی شاییستەوە لە چاپی بدەینەوە و بیخەینە بەر دەستی خوێنەران و هۆگرانی شیعرە پاییزییەكانی ژەنەراڵ… وەكو پێڕەوییكردن لە نەریتی باویش، كەلوپەل و ئامرازە بەكارهێنراوەكان و نووسین و تابلۆكانی شاعیریش بۆ نماییشكردن هەڵدەگرین و لە كاتی خۆی و لە جێگەی شیاودا بۆ هەواداران نماییش دەكرێن.

یادی ئەم شاعیرە مەزنەمان هەر گەش بێت و با هەمیشە خۆشەویستییە گەورەكەی بۆ مرۆڤ و سرووشت و گیانلەبەران بەرز ڕابگرین و نەهێڵین یادەكەی خامۆش بێت.
خانەوادەی محەممەد عومەر عوسمان
٦/١١/٢٠١٩
سلێمانی

 


PM:11:25:06/11/2019