ئەمەریکا وەلآمی هەر هێرشێک دەداتەوە بکرێتە سەر بیرە نەوتەکانی رۆژئاوا

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند" وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە بکرێتە سەر بیرە نەوتەکان".

 

لەو کۆنگرەیەدا کە ئەمشەو سازکرا، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئاگربەست بەشێوەیەکی گشتی جێبەجێکراوە، بەدەر لەوەی هەندێک پێشێلکاری هەیە.

 

هەروەها وەزارەتی بەرگری باسیان لەوە کرد کە هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوپەیمانی ئەمەریکان و کارکردن لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

دەربارەی بیرە نەوتیەکانی ژێر دەسەلآتی هەسەدە لە باکوری رۆژهەلآتی سوریا، پەنتانگۆن ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوان بەرگری لەبیرە نەوتەکان دەکەن تا نەوكەێتە دەستی داعش و بەردەوامن لە قەلاچۆکردنی چەکدارانی داعش و ناهێڵن ببوژێنەوە. 

 



PM:07:53:07/11/2019