ئەكاونتی پەرلەمانتارێكی یەكێتی هاك كرا

ئەكاونتی پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق هاك كرا و ڕوونكردنەوە دەدات.

ئەكاونتی شێركۆ میروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی هاك كرا و ناوبراو بۆ "سپی" ئەوەی پشتڕاست كردەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی بە "سپی" ڕاگەیاند كە بە هۆی ئەوەی ئەكاونتەكەی هاك كراوە بەرپرس نیە لە هەر بڵاوكراوەیەك یان كارێكی دیكە كە لەڕێگەی ئەكاونتەكەیەوە ئەنجام بدرێت.

هەروەها داوای لێبوردنیش دەكات لەوەی لەڕێگەی ئەو ئەكاونتەوە هەر كارێكی نەشیاو بەرامبەر هاوڕێ یان كەسێكی دیكە بكرێت.

 

هاوكات لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە "ئاگادارتان ئەكەمەوە، كە ئەژماری تایبەتیم لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەلایەن دەستێكی نادیار و رەشەوە هاككراوە، لەم ساتەوە هەرنامە و پۆستێكی نەشیاو نابەرپرسیارانە بڵاوكرایەوە، هیچ لێی بەرپرسیارنیم".



PM:02:29:12/11/2019