لەبارەی پێدانی پێشینە بە فەرمانبەران ڕوونكردنەوە دەدرێت

بانكی‌ رافیدەینی‌ عیراق لەبارەی پێدانی‌ پێشینە بە فەرمانبەران و خانەنشینان ڕوونكردنەوە دەدات.

نووسینگەی‌ راگەیاندنی‌ بانكی ڕافیدەین ڕایگەیاندووە "بەشێك لەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی‌ هەڵگری‌ كی كارد و ماستەر كاردی‌ بانكەكەن تا ئێستا نامەیان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بەوەی‌ دەتوانن پێشینە وەربگرن".

ئەوەشی خستۆتەڕوو كە ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی‌ ژمارەی‌ مۆبایلەكانیان گۆڕیوە پێوستە لەڕێی‌ پەیوەندیكردن بە ژمارەی‌ خزمەتگوزاری‌ 442 ژمارە نوێكانیان تۆمار بكەن تا ئاگاداركردنەوەی‌ بانكەكەیان پێبگات كە دەتوانن پێشینە وەربگرن و سوود لە خزمەتگوزارییەكانی‌ تری‌ بانكەكە وەربگرن.

لە ساڵی‌ 2016ەوە بانكی‌ رافیدەین بەپێی‌ چەند مەرجێكی‌ دیاریكراو پێشینە و قەرز دەداتە فەرمانبەران و هاوڵاتیان.


ئه‌م بابه‌ته ‌1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:00:13/11/2019