خشتەی نوێی موچە ڕاگەیەندرا

دابەشكردنی موچە بەردەوامی هەیە و ڕۆشی یەكشەممە موچەی وەزارەت و توێژێك دابەش دەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە دەست "سپی" كەوتووە رۆژی یەكشەممە 17ی 11ی 2019 مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵاتی كەم ئەندامان دابەش دەكرێت".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراكرد هەر لە هەفتەی داهاتوودا هەریەكە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، وەزارەتی داد و وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای گشتی ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، هێزەكانی زیرەڤانی، هێزی بەرگریی فریاكەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم، پۆلیسی نەوت و گاز، موچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی رۆشنبیری دوا بەدوای یەك دابەش دەكرێت.
هەرچەندە بڕیارە لە ٥ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی ٣مانگی ئەمساڵ نادیارە.

وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكات، قۆناغی یەكەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەكرێت كە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی كوردستان.

 


AM:10:51:14/11/2019