جۆر و بڕی دەرماڵەی موچەخۆران ئاشكرادەكرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە وەڵامی پەرلەمانی كوردستان كۆی جۆر و بڕی ئەو دەرماڵانە ئاشكرادەكات كە حكومەت دەیدات بە فەرمانبەران.
بەپێی نوسراوەكە لیستی پەسەندكراوی دەرماڵەكان 25 جۆرە كە چوار جۆریان جێگیرە و 21 جۆریان ناجێگیرە.
بەپێی نوسراوەكە رێژەی موچە و دەرماڵەكان بەمشێوەیە:
(%44) ی موچەی بنەڕەتییە.
(%16) ی دەرماڵەی جێگیرە.
(%40) ی دەرماڵەی ناجێگیرە.
بەپێی نوسراوەكە: ئەو یاسایانەی لەلایەن وەزارەتی دارایی دەرماڵەكانی پێ سەرفدەكرێت لە حەوت یاسا پێكدێن كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی عێراق دەرچوون و بەشێك لە دەرماڵەكانیش بە رێنمایی و بڕیاری حكومەت خەرجدەكرێن.
PM:12:38:14/11/2019