چوار سەرۆك شارەوانی هەدەپە دەستبەسەركران

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەكانی باکووری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سەرۆك شارەوانیەكانی هەدەپە لە سێ ناوچەی پارێزگای مێردین لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستبەسەركران.

 

سەرچاوەکان باس لەوەشدەکەن، هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک هەدەپە براون بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری مێردین، هەروها هێزەکانی پۆلیسی تورک باڵەخانەی شارەوانییەکانی هەرسێ ناوچەکەیان ئابلوقە داوە.

 

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەشدەکەن" موسلیم ئوزباهچەجی، هەدیە گونەش، بورهان تەمەل و فەیزواڵا ئەرۆل کارمەندانی شارەوانی دێرک لەگەڵ هاوسەرۆکی شارەوانییەکان دەستگیر کراون".

 

بەگوێرەی میدیاكانی باكوری كوردستان، تاكو ئێستا دەسەڵاتدارانی توركیا ٢٩ سەرۆك شارەوانی هەدەپەی لە پۆستەكانیان دورخستۆتەوە و دەست بەسەری كردون و لە شوێنەكانیان قیومەكانی داناوە.

 


AM:10:57:15/11/2019