میوەیەک لە ئۆسترالیا دۆزرایەوە مرۆڤ لە پیربوون دەپارێزێت

زانایان لە وڵاتانی ئۆسترالیا بەم دواییانە جۆرێک لە میوەیان دۆزیوەتەوە کە بە " لیمۆنی کافیار " ناسراوە و ئەو مادانەی تیایە کە کافیاری تێدایەو بەکاردەهێنرێت بۆ نەهشتنی چرچ و لۆچی دەموچاو.

وا بڕیارە ئەو جۆرە کریمە نوێیە لەم مانگەدا بگاتە بەریتانیا، وەک رۆژنامەی " دیلی میل " ئاماژەی بۆ کردووە.

ئەو جۆرە کریمە نوێیە بڕێکی زۆر ڤیتامین " سی" تیایە بە ٤٤ جار زیاتر لە ترێی کێویی.

لیمۆن کافیار لە دارستانە ئیستوائیە باراناویەکانی هەرێمی کوینزلاند لە ئسترالیا دەڕوێندرێت.

لە کاتی تاقیکردنەوەی ئەم مادە نوێیەدا لە ١٠ ئافرەت ٨ ئافرەتیان کە بەکاریان هێناوە لە دوای یەک هەفتە چرچ و لۆچی نەهێشتووە.

 


PM:07:52:16/11/2019