هەسەدە شارۆچکەیەک رادەستی هێزەکانی رووسیا دەکات

هێزەکانی سووریای دیموکرات "ھەسەدە" شارۆچکەی تل تەمر رادەستی هێزەکانی رووسیا دەکەن و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنیش لە دەوروبەری تل تەمرەوە تاوەکو سنووری سەرێکانی دەکشێنەوە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کە هێزەکانی سووریای دیموکرات بە گوێرەی رێککەوتن لەگەڵ رووسیا و حکوومەتی سووریا، شارۆچکەی تل تەمر رادەستی هێزەکانی رووسیا دەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو هێزەکانی رووسیا و حکوومەتی سووریا لە شارۆچکەی تل تەمر بڵاودەکرێنەوە و هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنیش لە دەوروبەری تل تەمرەوە تاوەکو سنووری سەرێکانی دەکشێنەوە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشكردووە، نزیکەی 15 ئۆتۆمبێلی سەربازی رووسیا لە حەلەبەوە چوونەتە شاری قامشلۆ و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامشلۆ جێگیر کراون، کە ژمارەیەک سەربازیش لەخۆ دەگرێت.

PM:01:01:17/11/2019