ئەگەری هەڵوەشانەوەی پشووەکانی شەممە و نیوەی ساڵ لە ئارادایە



بەهۆی بایکۆتکردنی خوێندنەوە لە قوتابخانەکانی بەغداو باشووری عێراق، وەزارەتی پەروەردەی رایدەگەیەنێت، لە عیراق تاووتوێی هەڵوەشاندنەوەی پشووەكانی رۆژانی شەممە و نیوەی ساڵ دەکات.

 
حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە " بەهۆی خۆپیشاندانەكانی شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراقەوە پڕۆسەی خوێندن لەو شارانە دواكەوتووە".

 
ئەو بەرپرسە دەشڵێت " لەو چوارچێویەشدا وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە رێی بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەت لەپارێزگاكاندا لەگفتوگۆدان بۆ چۆنیەتی قەرەبووكردنەوەی رۆژانی خوێندنی ساڵی 2019 - 2020، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمەڵێك پێشنیار خراونەتەڕوو".

 
حەیدەر فاروق ئاشکرای دەکات، یەكێك لە پێشنیارانە ئەوەیە كە بەرنامەكانی خوێندن لە لایەن مامۆستایانەوە چڕ بكرێنەوەو پێشنیارێكی تریش ئەوەیە پشووەكانی رۆژانی شەممە و نیوەی ساڵ لەشارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراقدا هەڵبوەشێنرێتەوە.

 




PM:08:24:20/11/2019