ئەیسی میلان گفتووگۆکانی بۆ گواستنەوەی ئیبراهیمۆڤیچ دەستپێکرد


بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دەیانەوێت جارێکی تر زەلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی بگەڕێننەوە بۆ یانەکەو بۆ ئەو مەبەستەش گفتووگۆکانیان لەگەڵ بریکاری ئەو یاریزانە دەستپێکردووە.

کەناڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویدەکاتەوە،  یانەی ئەیسی میلان گفتووگۆی لەگەڵ رایۆڵای بریکاری زەلاتان دەستپێکردووەو دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکی داهاتوو بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

ئەمە پاش ئەوە دێت، زەلاتان بڕیاریداوە خولی ئەمریکا جێبهێڵێت و پەیوەندی بەیەکێک لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا بکات و یانەکانی ئینگلتەراش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
 


PM:10:47:20/11/2019