ئاکرێ.. بەهۆی وەرگەڕانی شۆفڵێکەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە سنووری شارۆچکەی ئاکرێ ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو منداڵ گیانیان لەدەست دا.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پزیشکی ئاکرێ راگەیاند" کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی سپی ملێی سەر بە ناحیەی گردەسێنی سەر بە قەزای ئاکرێ شۆفڵێک لە کاتی کارکردندا وەرگەڕا و دوو منداڵ کە لەو شوێنە بوون کەوتوونەتە ژێر شۆفڵەکەوە و گیانیان لەدەستداوە".

 

سەرچاوەکە وتیشی" دوو منداڵەکە دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە".

 


PM:09:00:26/11/2019