وێنە.. خانمە بێژەرێکی کوردسات چەند وێنەیەکی لانەی هاوسەری ئامانج بابانی بڵاودەکاتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی چلەی ئامانج و هاوسەرەکەی لانەو مناڵەکەی، سەحەر هاوڕێی لانە چەند وێنەیەکی خۆی و ناوبراو بڵاودەکاتەوە.

سەحەر پێشکەشکاری رۆژێکی نوێی کەناڵی کوردسات کە هاورێی نزیکی لانە بووە، چەند وێنەیەکی خۆی لانە بڵاودەکاتەوەو لە پۆستێکدا نووسیوویەیتی" ئای چەندە بیرت دەکەم، ئەی کە جێت دیارە".

شەوی ١٦ ی تشرینی یەکەم ئامانج بابانی و خێزانەکەی لە نزیک تێرمیناڵی شارەزوور لە ڕووداوێکی تەقەکردندا گیانیان لەدەستدا و دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی ڕایانگەیاند "ڕووداوەکە خۆکوژی بووە بەجۆرێک ئامانج هاوسەر و منداڵەکەی کوشتووە دواتر خۆی کوشتووە".

 

 


PM:10:28:27/11/2019