كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و حكومەتی عیراق كۆتایی هات

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێککەوتی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ کۆبونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کۆتایی هات و بەپێی زانیارییەکان لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان هەردولادا هەیە، بەڵام تائێستا نەگەیشتونەتە رێککەوتنی کۆتایی و بڕیارە سبەینێ دوشەممەش جارێکی دیکە کۆببنەوە.

 

خالید شوانی، ئەندامی شاندی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، تەواوی وردەکاری داواکاری و رێککەوتنەکەی هەردولا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، وە دەقی ئەو رێککەوتنە لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠  دەنوسرێتەوە، هیوادارین سبەینێ رێککەوتنەکە لەنێوان هەردولادا ئیمزا بکرێت".

 

هەرچەندە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕۆڵێكی گرنگی لە ڕێككەوتنەكەدا بووە و دەستی لەكاركێشایەوە، چاوەڕێدەكرێت كاریگەری لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە هەبێت.

 

 

 
 


PM:08:03:01/12/2019