" لە سەرێ كانی هەڵمەتێكی فراوان هەیە بۆ گۆڕینی دیموگرافیا "

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ سەبارەت بەدۆخی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند"  لە سەرێ كانی هەڵمەتێكی فراوان هەیە بۆ گۆڕینی دیموگرافیا".

 

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت" هەندێك لەفەرماندەو چەكدارە تیرۆریستەكانی داعش سوودیان لەڕەوشی ئێستای باكوورو خۆرهەڵاتی سوریا وەرگرتووەو لەگەڵ گروپە هاوپەیمانەكانی توركیا تێكەڵ بوون".

 

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەو ناوچانەی رۆژئاڤا كە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی توركیان، بەتایبەتی سەرێ كانی و گرێ سپی بەڕەوشێكی خراپدا تێدەپەڕن. تاوانەكانی جەنگ و دژە مرۆڤایەتی تیایاندا بەردەوامە ئەمەش جگە لەدرێژەكێشانی هەوڵەكانی گۆڕینی دیموگرافیای دانیشتوانی ناوچەكە".

 

ناوبراو ئاشکراشیکرد: بەدیاریكراوی لە سەرێ كانی هەڵمەتێكی فراوان هەیە بۆ گۆڕینی دیموگرافیا، تیرۆریستانی داعش و گروپەكانی نزیك لەتوركیا رێگەنادەن هیچ هاووڵاتییەكی كورد لەناوچانە نیشتەجێ بن.

 

٩ی تشرینی یه‌که‌مى ٢٠١٩وه‌ سوپاى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنى بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان ده‌ست پێکردووه‌ و تائێستاش به‌رده‌وامه‌، که‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ ٣٠٠ هەزار که‌س ئاواره‌ بوون. 

 
 
 


PM:08:04:02/12/2019