لەسەر بەردەوامی ناردنی مووچە لەبەغداوە بۆ هەرێم بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت.
عابد ساڵح مزوری به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق به "رادیۆ نه‌وای" راگه‌یاندووە " هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی نییه به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راگیرابێت و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش هیچ كه‌س زانیاری نییه‌و ئێمه‌ش ئاگادار نه‌كراوین".
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق دەشڵیت " هیچ گرفتێك نییه بۆ ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و انشاالله له‌واده‌ی خۆی پاره‌كه ره‌وانه ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به بوونی پاره له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق، عابد ساڵح مزوری وتی: "گه‌نجینه‌ی ئێمه و به‌غدا هه‌مان شته‌و پاره‌ی پێویست ئێستا هه‌یه‌و هه‌ركاتیش بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌كه بدرێت ئه‌گه‌ر پاره‌ش نه‌بێت له گه‌نجینه راسته‌وخۆ له‌به‌غداوه پاره‌كه ره‌وانه ده‌كرێت".