بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ هەینی لە شارەکانی باشووری کوردستان پلەکانی گەرما نزم دەبنەوەو ئاسمان لە شارەکانی هەرێم هەور و باران دەبێت، هاوکات له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات و به‌هۆیه‌وه پله‌كانى گه‌رما زیاتر داده‌به‌زن.
هاروەها ماڵپەڕی (ئەی سی سی وێزەر)ی جیهانی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا ئاشکرایکردووە" له‌مڕۆوه بارانبارین شار و شارۆچکەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت".