کەشناسى هەرێم کۆى گشتى باران بارینى ئەم ساڵى بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان کۆى گشتى باران بارینى ئەم ساڵى پارێزگاکانى هەریمى کوردستانى بڵاوکردەوە کە لە سلێمانى زۆرترین باران باریووە.

 

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت" ئەمساڵ زۆرترین رێژەى بارانبارین لە سلێمانى بووە کە ١٨٠ملم بارانباریوە و لە دواى ئەویش پارێزگاى هەڵەبجە دێت کە ١٢٠ ملم باریوە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە" ئەمساڵ تا ئێستا لە پارێزگاى هەولێر ٤٤ ملم و لە دهۆک ١١٥ و لە کەرکوک ٦٥ ملم باران بارییووە".

 

 
 


PM:11:37:08/12/2019