ئەمشەو پێنج شەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق بەیانێکی سەبارەت بە ڕووداوەکەی گۆڕەپانی "وەسبە" بڵاوکردەوە و دەڵێت" گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان بپارێزن و شكۆی دەوڵەت بگێڕنەوە".
لە بەیانەکەدا عادل عبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق داوای لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد کە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان بپارێزن و شكۆی دەوڵەت بگێڕنەوە.
ناوبراو وتیشی" روداوەكەی وەسبە دەریدەخات كە ئێستا پێویستە هێزە ئەمنییەكان چەكەكانیان هەڵبگرنەوە و گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان بپارێزن و شكۆی دەوڵەتیش بگێڕنەوە".
هاوکات هەر ئەمشەو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایگەیاند" ئەوەی لە گۆڕەپانی وەسبە ڕویدا شتێکی تۆقێنەرە".
هەروەها باڵیوزخانەی ئەمریكا، لە بەیاننامەكەیدا بە توندی بەكارهێنانی توندوتیژی و ترساندنی ئیدانەكردووە بۆ لەگەڕخستنی خۆپیشاندانى ئاشتیخواز و یاسایی و دادپەروەر، و ڕایگەیاندووە”لەگەڵ هەموو ئەوانەدا ڕووداوەكەی ئەمڕۆی گۆڕەپانی وەسبە شتێكی تۆقێنەر بوو.
سهرلهبهیانیی پێنجشهممه ١٢ی كانونی یهكهمی ٢٠١٩ خۆپیشاندەران رایانگەیاند كە چەكدارێك لە گۆڕەپانی وەسبەی شاری بەغدا تەقەی لە خۆپیشاندەران كردووە و لایەنی كەم پێنج كەسی كوشتووە، دوای دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە و كوشتنی لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە، تەرمەكەی لە شەقامێكی بەغدا هەڵواسرا.