ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق بەردەوامە، هاوکات خۆپیشاندەران ئاگریان لە ماڵی محەمەد شەیاع سوودانی بەردا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، لە شاری عەمارە ناوەندی پارێزگای میسان باشووری عێراق خۆپیشاندەران ماڵی محەمەد شەیاع سوودانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سووتاند، کە کاندیدی پێشنیارکراوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی هەینی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ محمه‌د شیاع سودانى، سەرکردە لە هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و حزبى ده‌عوه، دەستى لە حزبەکەى و فراکسۆنەکەى کێشایەوە و ڕەتیکردەوە کە خۆی بۆ هیچ حزبێکی دیکە کاندید بکات.
ناوبراو ڕاشیگەیاند" ده‌نگى له‌گه‌ڵ گه‌لدایه و ده‌نگى ئه‌ویش بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیرانێكە كه هیوا بۆ نیشتیمان بگه‌ڕێنیته‌وه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بێت".
لای خۆیانەوە خۆپیشاندەران سوودانی بۆ سەرۆك وەزیران ڕەتدەكەنەوە پێیانوایە كەسێكی گەندەڵ و حیزبییە و لە ماوەی رابردوو پەرلەمانتار و وەزیر بووە، بۆیە شەوی ڕابردوو ماڵەكەی لە شاری عەمارە سووتێندرا.