عه‌بدولفه‌تاح سیسی: هیچ کەسێک ناتوانێت ناسنامەی نەتەوایەتی کورد بسڕێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرۆک کۆماری میسر لە کۆنفرانسێکدا لەگەڵ هەزاران گەنجی جیهان رایگەیاند" هیچ کەسێک ناتوانێت ناسنامەی کوردی بسڕێتەوە".

 

له‌ په‌راوێزی مونته‌دای گه‌نجانی جیهان كه‌ له‌ شه‌ره‌م ئه‌لشه‌یخ سازده‌كرێت، كچه‌ گه‌نجێكی كورد پرسیاری سه‌باره‌ت به‌ ململانێكانی جیهان و كه‌مینه‌كان و رق لێبونه‌وه‌ له‌ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆك كۆماری میسر كرد و ئه‌ویش له‌ وڵامدا وتی" كورد له‌ سوریا و ئێران و عیراق و توركیا دوچاری دابه‌شبون بووه‌".

 

ئاماژەی بەوەش کرد" سەرەڕای فشارەکانی سەر کوردەکان لە ئێستادا زمان و کەلتوری کوردی هەیە و بەردەوامە، بەڵام لەدەستچوونی بەشێک لە سەرچاوە و سەرمایەی تایبەتی نەتەوایەتی گەلی کورد ئەو باجەیە کە بەهۆی ململانێکان کورد لە دەستداوە".

 

شه‌ممه‌ی رابردوو مونته‌دای سێیه‌می گه‌نجانی جیهان له‌ شاری شه‌ره‌م ئه‌لشه‌یخ و به‌ ئاماده‌بونی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر و به‌شداریكردنی هه‌شت هه‌زار گه‌نج له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌ستپێكرد.

 
 
 


PM:07:35:17/12/2019