دەزگای لوتکە: ئەمساڵ ١٠ هەزار پەنابەر گەڕاونەتەوە هەرێم و عێراق

ئەمڕۆ چواڕسەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕۆژی جیهانی پەنابەران رایگەیاند" لەساڵی ٢٠١٩ دا نزیکەی ١٠ هەزار پەنابەر لە وڵاتانی ئەوروپاوە بە خواستی خۆیان گەڕاونەتەوە عێراق  و هەرێم".

 

 ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگاى لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران وتی" لەماوەی ١٩ ساڵی رابردوودا یەک ملیۆن  و دووسەد هەزار کەس عێراقیان جێهێشتووە، هاوکات لە پێنج ساڵی رابردوودا ٣٨٩ کەس لەڕیگای گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لە دەستداو لە ژمارەیە ٢٣٣ تەرم گەڕێندراوەتەوە و ١٥٦ کەسیش بێ سەروشوێنن".

 

ئارى جەلال ئاماژەى بەوەشکرد" ئەمساڵ ٨٢ هەزار کۆچبەر گەیشتونەتە وڵاتانی ئەوروپا و ئاماری کۆچبەرانی جیهانیش ئەمساڵ ٢٧٢ ملیۆن پەنابەرە لە سەرانسەری جیهاندا".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو: ڕێژەی كۆچكردن و ڕێژەی قوربانییەكانیش لەئەمساڵدا بەراورد بەساڵانی ڕابردوو كەمی كردووە.

 

١٩ ساڵ لەمەوبەر نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی ١٨ ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانی پەنابەران دیاریکرد.

 

 


PM:05:36:18/12/2019