ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ماڵپەڕەکانی گوگڵ و یوتوب و جیمەیڵ و سەرجەم بەرهەمەکانی کۆمپانیای گوگڵ بە هۆی وەستانی سێرڤەرەکانی کۆمپانیای گوگڵ-ەوە لەکارکەوتن.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، جگە لە خزمەتگوزاریی گەڕان، یوتیوب و جیمەیڵیش لەکارکەوتن و کۆمپانیاکە ڕوبەڕووى زیانى ئابورى بووەتەوە.
تا ئێستا کۆمپانیای گوگڵ هیچ رونکردنەوەیەکی نەداوە و کێشەکە بەردەوامە.
گووگڵ یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی وێب، کە بەرھەمھێنەری گەورەترین و بەناوبانگترین گەڕانچییەکانی ئینتەرنێت لە جیھاندا. لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨ دامەزراوە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج کە هەردووکیان قوتابی بوون لە زانکۆی ستانفۆرد.
وشەی گووگڵ خۆی لە (Googol) ـەوە ھاتووە کە گووگۆڵ زاراوەیەکی وەرزشی یە بەمانای (١ بەدوا دەکەوێ بەسەد بەرامبەر بە سفر ) دێت ، ئەو وشەیە لەلایەن زانا (میلتۆن سیرۆتا) دانراوە کە لە کتێبێکی ئینگلیزی بەناوی (بیرکاری و خەیاڵ) ھاتووە .