روانگەی سوری: لە ئیدلب ٧٢ كەس كوژراون

بەهۆی بەردەوامی بۆردومانە چڕە ئاسمانی و زەمینیەكان بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب لە باكوری سوریا، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ٧٢ هاوڵاتی ئەو ناوچەیە كوژراون.

 

ئەمڕۆ هەینی لەڕاگەیەندراوێکدا روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند"  سوپای سوریا و فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا هێرشێكی چڕیان بۆ سەر ناوچەكانی رۆژهەڵات و باشوری رۆژهەلاتی ئیدلب دەستپێكردووە، كە بە دەست گروپە توندڕەوەكانەوەن و بەو هۆیەشەوە  ٧٢ کەس کوژراون".

 

دوێنێ پێنجشەممە فڕۆكە و هەلیكۆپتەرەكانی سەر بە سوپای سوریا زیاتر لە ١٠٠ هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی پارێزگای ئیدلیب ئەنجامدا و لانیكەم ٣٦٠ هێرشی زەمینی-شی ئەنجاماداوە كە بەگوێرەی راگەیاندنەكانی سوریا گروپە چەكدارییەكانی ئیدلیب-یان بەئامانجگرتوە.

 



PM:06:29:20/12/2019