به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر ئاگاداری هاوولاتیان دەكاتەوە كە بەمەبەستی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت تەنها سبەینێ دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكە بكەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی هه‌ولێر ڕایگەیاند" اووڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کەوا تەنها سبەی یەک شەممە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن بەمەبەستی دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت".
دەشڵێت" لەبەر هۆکاری سەرژمێریی ساڵانەی بەرێوەبەرایەتییەکەمان، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە تەنیا بە مەبه‌ستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن، ئه‌مه‌ش تا کۆتایی پشووی فەرمی".