نزیکەی ٥٠ كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندیدكردووە

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند" ٤٨ كه‌س داواكارییان پێشكه‌شی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌ كێبڕكێی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقه‌وه‌".

 

ئەمڕۆ شەممە، عەباس عەتافی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیاتنان لە لێدوانێكیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند"بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، تائێستا ٤٨ داواكاریی بۆ كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران بەدەستگەیشتووە".

 

وتیشی" هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ وه‌ك تاكه‌ كه‌س داواكارییان پێشكه‌شكردووه‌ و هه‌ندێكیشیان له‌لایه‌ن حزبه‌كانی عێراقه‌وه‌ كاندید كراون، هه‌ندێكی دیكه‌شیان كاندیدی مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندانن".

 

ڕاشیگەیاند" حكوومه‌ت وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر له‌ رێگای وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌كانی، تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دیاریی ده‌كرێت".

 

لەسەرەتای مانگی دیسەمبەردا، پەرلەمانی عێراق نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی عادل عەبدولمەهدی پەسەندكرد و لەو کاتەشەوە، لایەنە سیاسییەكان و خۆپیشاندەران لەسەر كاندیدێك ڕێنەكەوتوون، بۆ شوێنگرەوەی عەبدولمەهدی.




AM:11:48:21/12/2019