مهاباد محەمەد: منیان بێ بەشکرد لە بەشداریکردن لە کۆنگرەو رێژەی ژنانیش ناگەنە ٢٥% دا

مهاباد مەحەمەد کادیری پێشکەووتووی یەکێتی رایگەیاند" بێ بەشکراوە لە بەشداریکردن لە کۆنگرە بەهۆی هاوسەرەکەیەوە، فایەق گوڵپی"( فایەق گووڵپی نزیکە لە تەڤگەری ئازاد کە حیزبێکە نزیکە لە فیکری پەکەکە).

 

مهاباد محەمەد کادیری پێشکەوتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ئێن ئارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە رووی فەرمیەوە مافی خۆی بووە وەک ئەندامی کۆنگرەی چواری یەکێتی بەشداری کۆنگرە بکات، بەلآم رێگریان لێکردووەو رەفعەت عەبدوڵا بەرپرسی مەکتەب رێکخستنی یەکێتی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە بە رێگر دادەنێت لە بەشداریکردنی لە کۆنگرەدا.

 

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاشکرای دەکات رێژەی ژنان کە دەبێت لە ٢٥% بێت، بەلآم ئەو رێژەیەی ژنان لە ئێستادا لە کۆنگرەدا نییەو زۆر لەوە کەمترە.

 

مهاباد محەمەد ناوی چەند ژنێکی لە بەرنامەکەدا هێنا کە بێ بەشکراون لە بەشداری کۆنگرە، لەوانە" ئەمیرە محەمەد، تارا رەووف، تەلار".

 

ئەو ژنە کە ماوەیەکی درێژە لە ریزەکانی یەکێتیدایە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتە کە ئەگەر کێشەکەی بۆ چارەسەر نەکەن ئەوا هەڵوێستی توند وەردەگرێت، بەبێ ئەوەی هەڵوێستە توندەکەی ئاشکرا بکات.

 

 

 



PM:07:53:21/12/2019