وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كه‌وه، رایدەگەیەنێت" نوکتەو پێکەنین لەناو وەزارەت قەدەغە نییە".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٢ی کانوونی یەکەم، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه کەتیایدا هاتووە" له هه‌ندێك هه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)ه‌وه ده‌نگۆیه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه، گوایه له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به فه‌رمانی وه‌زیری ڕۆشنبیری، نوكته و پێكه‌نین له فه‌رمانبه‌ران قه‌ده‌غه كراوه، گوایه ڕاوێژکار و گوتەبێژ له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت دوور خراوه‌نەته‌وه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئاماژه به‌وه ده‌دات: "ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان سه‌راپای ئه‌م ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ڕێوشوێنی فه‌رمی و پیاده‌كردنی ڕه‌وتی ئاسایی مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌كی شارستانییانه و دوور له هه‌موو هه‌ڵچوون و ده‌رچوون له دابی فه‌رمی، هیچ فه‌رمانبه‌رێكیش دوور نه‌خراوه‌ته‌وه و ڕێزیان پارێزراوه".
لە کۆتاییدا هاتووە "ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆڕییه‌ك له ئیداره كرابێت، ئه‌مه به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی كاروباری وه‌زاره‌ت بووه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌م بابه‌ته نییه، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م ده‌نگۆیانه نابنه ڕێگر له به‌رده‌م پیاده‌كردنی ستراتیژیه‌تی وه‌زاره‌ت، كه به به‌رگێكی نوێ و سیاسه‌تێكی نوێوه به‌رنامه‌ی بۆ دارێژراوه".