بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان دەڵێت" بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر مەسیح (س.خ) دوو ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت".
لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كە بەواژۆی بێریڤان خالید و عبدالمهباش، هاوسەرۆكانی جێبەجێكردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاوكردۆتەوە و کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە تێیدا هاتووە" ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دەكرێنە پشووی فەرمی بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی مەسیح-ەوە، جگە لەو فەرمانگانەی بە سروشتی خۆیان كاركردنیان بەردەوامە".