ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان میوانداری ژمارەیەك وەزیر دەكات

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان میوانداری وەزیرانی دارایی و ئابووری، شەهیدان و پێشمەرگە دەكات.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان، بچنە پەرلەمانی کوردستان.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئامانج لە میوانداریكردنی ئەو وەزیرانە، گفتووكردنە لەسەر پرۆژەیاسای چاكسازی كە ئێستا لەلای لیژنەكانی پەرلەمانە و لەبارەی وردەكاری پرۆژەكەوە گفتووگۆ لەگەڵ وەزیرەكان دەكەن.

 

پرۆژەی چاكسازی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی پەرلەمان كراوە، ئێستا لیژنەكان كاری لەسەر دەكەن، چاوەڕێدەكرێت سبەی ڕاپۆرتی لەسەر بنوسرێت و كۆتایی هەفتە خوێندنەوەی دووهەمی بۆ بكرێت دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا.

 




AM:10:48:23/12/2019