وتەبێژی یەكێتی چۆنێتی هەڵبژادنی سەرۆک و جێگرەکانی ئاشکرا دەکات


وتەبێژی یەکێتی، لەتیف شێخ عومەر چۆنێتی هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاشکرا دەکات.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بەردەوامە، بەڵام پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان كاتی دەوێت و سەرۆك و جێگرەكانیشی لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتییەوە دەبێت نەك لەناو كۆنگرە".

هەروەها وتیشی " پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەندامانی سەركردایەتی گشتی بەردەوامە، ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان تەواو دەبێت، بەڵام پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان كاتی دەوێت".

دەربارەی هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکانی، شێخ عومەر وتی" هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگرەكانی یەكێتی لەناو كۆنگرە هەڵنابژێردرێن دواتر لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتییەوە". دەبێت.

لەتیف شێخ عومەر جەختیشكردەوە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گشتی تا درەنگانی شەو درێژە دەكێشێت.

 





PM:03:20:23/12/2019