دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو گەنجێک لە قەڵادزێ بە هۆکارێکی نادیار گولەیەکی لە سنگی خۆی داو گەیەندرایە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی راپهڕین ڕایگەیاند" پاش ئەوەی کاتژمێر ٨:٢٠ خولەکی شەوی ڕابردوو بریندارێک بەناوی (ک . م . ع ) لەدایک بووی ساڵی 1997 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانە کە بە چەکی جۆری (کڵاشینکۆف) بەهۆکارێکی نادیار گولـلـەیەکی لە سنگی خۆی دابوو کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا".
دەشڵێت" پێشتر باوکی ئەوەی وتبوو کە کوڕەکەی باری دەرونی ناجێگیرە و چەند جارێک بردویەتە لای پزیشک بەمەبەستی چارەسەرکردن".
پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختیشیکردەوە: مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.