سەدر: پێشوازی لە بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەین

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، هاوکات کەمێک پێش ئێستا ڕەوتی سەدر پێشوازی لە بڕیارەکەی بەرهەم ساڵح کرد و ڕایگەیاند" پێشوازی لە بڕیارەکەی بەرهەم ساڵح دەکات کە ئامادە نەبووە ئەسعەد عیدانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق رابسپێرێت".

 

کەسێکی نزیک لە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر رایگەیاند" رەوتەکە پیشوازی لە نامەکەی بەرهەم ساڵح دەکات و پشتگیری بڕیارەکەی دەکات بۆ رەتکردنەوەی راسپاردنی ئەسعەد عیدانی کە پێچەوانەی ئیرادەی گەلە".

 

ئێوارەی ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح نامایەکی پێشکەشی پەرلەمانی عێراق کرد، سەرەڕای رەتکردنەوەی راسپاردنی ئەسعەد عیدانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ئامادەیی خۆی بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەربڕی.

 


PM:04:30:26/12/2019