سلێمانی ..دەرمانخانەی دایک داخرا


لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە و بەهۆی هەبوونی دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەرمانخانەی دایک داخرا.


لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاند" لەکاتی سەردانی لیژنەی هاوبەشی تەندروستیی سەربەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دەرمانخانەی دایک لە شەقامی ئۆرزدی دەرکەوتووە دەرمانی ماوەبەسەرچووی بەسەر هاوڵاتیان ساخ کردۆتەوە".


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەبری چارەسەری نەخۆشەکان زیانیان پێدەگەیەنێت بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەرمانخانەی دایک داخراوە و خاوەنەکەشی روبەروی یاسا دەکرێتەوە".


لیژنەی تەندروستی یەکێکە لەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رۆژانە سەردانی دەرمانخانە و ئەوشوێنانە دەکات هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر روی تێدەکەن.



PM:03:09:28/12/2019