سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبونەوەی ژمارە ٢٧ ئەنجام بدات و کۆبونەوەکەش تایبەتە بە دوو پرس. 

 

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە کراوە، لە کۆبوونەوەی سبەینێ دووشەممە ئامادەبن، لە دانیشتنی سبەینێدا دەنگدەدرێت لەسەر پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای کارگێڕی دارایی فیدڕاڵی ژمارە ٦ ی ساڵی ٢٠١٩.

 

هاوکات هەر لە  کۆبوونەوەی سبەینێیدا پەرلەمانی عیراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە ٩ ی ساڵی ٢٠١٤ دەکات، لەگەڵ هەندێک گفتوگۆی گشتی. 

 
 


PM:05:45:29/12/2019