بنکەی نەهێشتنی ماددەی ھۆشبەرەکانی ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران له سنووری ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك پاره‌ی ساخته‌ی عێراقیدا گرت، قاچاخچیەکان بەڕەگەز ئێرانی بوون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ژووری ڕاگەیاندن و پەوەندییەکانی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ڕایگەیاند" کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستیان بەسەر دوو ملیۆن و پێنج سەد وبیست هەزار دینار پارەی ساختەی عێراقیدا گرتووە".
ئاماژە بەوەشکراوە" ئەوانەی پارە ساختەکەیان پێبووە قاچاخچی بە ڕەگەز ئێرانی بوون،بە وتەی راگەیاندنی دەروازەکە دەیانویست بە شێوەیەکی نھێنی و بە قاچاغ ئەو پارە ساخته‌یه بهێنن و له بازاڕه‌كانی ھەرێم ساغی بكه‌نه‌وه".