لەسەر رۆژێک پشووی فەڕمی بڕیار دەدرێت

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار دەربارەی پشووی رۆژی دووشەممە بدات کە ئاخۆ پشووی عێراق بۆ یادی سوپا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە یاخود نا.

 

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە ڕۆژی دووشەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دەکرێتە پشووی ڕەسمی بەهۆی جەژنی سوپای عێراقەوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی رابوردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک ئەو رۆژەی نەکردە پشووی رەسمی و هیچ رونکردنەوەیەکی لەبارەوە نەدا دیاریش نییە ئەمساڵ دەکرێتە پشووی رەسمی یاخود نا

 



PM:03:32:03/01/2020