هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین: لە ماوەی ساڵی رابردوودا 252 چالاكی ئەنجامدراوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەكانی رزگاری عەفرین ئاشكرای دەكات" لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩ ٢٥٢ چالاكیان ئەنجامداوە و توركیا زیاتر لە ١٢٠ هێرشی ئاسمانی و ١٥ هێرشی زەمینی ئەنجامداوە و ٦٢١ كەسیان لە دوژمنەكانیان كوشتووە".

 

هێزەكانی ڕزگاریی عەفرین بە ڕاگەیاندراوێك ئاماری شەڕ و چالاكاكیەكانی ساڵی ٢٠١٩ی ڕاگەیاند و دەڵێت" هێزەکانمان بە ئامانجی بەردەوامی بەرخۆدانی مێژوویی عەفرین و رزگارکردنی خاکەکەمان لە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، لە ساڵی ٢٠١٩دا چالاکی و ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام کرد، لەماوەی ئەو ساڵەدا هێزەکانمان چەندین گورزی قورسیان لە چەتە و سەربازەکانی سوپای تورک وەشاند، ئەنجامی چالاکییەکان لە هەرێمی عەفرین، تەل رەفعە".

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی هێزەكانی رزگاری عەفرین:

 

"هێزەکانمان بە ئامانجی بەردەوامی بەرخۆدانی مێژوویی عەفرین و رزگارکردنی خاکەکەمان لە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، لە ساڵی ٢٠١٩دا چالاکی و ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام کرد، لەماوەی ئەو ساڵەدا هێزەکانمان چەندین گورزی قورسیان لە چەتە و سەربازەکانی سوپای تورک وەشاند، ئەنجامی چالاکییەکان لە هەرێمی عەفرین، تەل رەفعەت، شەهبا و دەوربەرەکەی بەم شێوەیەیە:

هێزەکانمان لە ساڵی ٢٠١٩ لە بەرانبەر سوپای داگیرکەر و گروپی چەتەکان لە عەفرین و ناوچەکانی، هەرێمی شەهبا، تەل رەفعەت، باب، عەزاز، مارعیە و گوندەکانی بە گشتی ٢٥٢ چالاکی بەڕێوەچوون.


- ٦٢١ چەتە و سەرباز و ئەندامی میت کوژراون.


- لەو ٤٨٦ کەسە لە گروپی چەتەکان، ١٣٥ کە لە سوپای داگیرکەر و سیخوڕی میتن.


- ٤٥٥ چەتە و سەرباز و ئەندامی میت بریندار کراون.


- لەو ٣٣٨ کەسەی گرووپی چەتە، ١١٧ کەس لە سوپای داگیرکەر و سیخورەکانی میتن.


- ٥٥ چەک و ئۆتۆمبیلی سەربازی تانک، ئۆتۆمبیلی زرێپۆش، ماتۆر و چەکی قورس تێکشکێندراون.


سوپای داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١٩ لانی کەم ١٢٠ هێرشی ئاسمانی، ١٥ هێرشی زەمینی بۆ سەر هەرێمەکانی هاوڵاتیانی شەهبا و تەل رەفعەت کە ئاوارەکانی عەفرینی لێ دەمێننەوە، بەڕێوەبرد، سوپای داگیرکەر چەندین جار گوندەکانی ناوچەکەی بە تۆپ و فڕۆکە بۆرومانی کرد و لە ئەنجامدا زیانی مادی زۆر گەیشتە موڵک و ماڵی دانیشتوانی ناوچەکە.


لە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ٩ هەڤاڵمان شەهید بووە".



PM:08:57:04/01/2020